خانه‌ی سافی گرنگی ده‌دات به وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره وێژه‌ییه‌كان و كاره ڕۆشنبیریه‌كان ته‌نها به زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و كوردی و توركی و ئۆردی.
دوو ڕێگه هه‌یه بۆ ناردنی دهستنووسهكانت بۆ ئێمه به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وهكیلت هه‌بێت یان نا:
ناردنی ده‌ستنووسه‌كان به‌بێ وه‌كیل:
ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه ده‌بێت.
زیاتر له یه‌ك به‌رهه‌م له هه‌مان كات دا وه‌رناگرین. تكایه چاوه‌ڕوان به تا وه‌ڵامی ده‌ستنووسه‌كه‌ت ده‌ده‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی یه‌كێكی دیكه بنێریت. تكایه ئیمه‌یڵێك بنێره تیایدا ناو و ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنت تیایدا بێت له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌ك ده‌رباه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌ت بریتی بێت له یه‌ك تا سێ به‌ند، هه‌روه‌ها هاوپێچی ده‌ستنووسه‌كه‌ت به‌شێوه‌ی (وۆرد) یان (ئاڕ تی ئێف) بێت بینێره بۆ:
تكایه تێبینی ئه‌وه بكه كه ئێمه له‌به‌ر زۆری ئه‌و ماددانه كه بۆمان ده‌نێرن، ڕه‌نگه نه‌توانین به ووردی وه‌ڵامت بده‌ینه‌وه له‌حاڵه‌تی ڕه‌تكردنه‌وه.
سیفه‌ته‌كانی شێوه:
تكایه دڵنیابه له‌وه‌ی كه ده‌ستنووسه‌كه‌ت به‌پێی پێوه‌ره‌كانی دیزانی ده‌ستنووسه‌كان بێت له‌ڕووی سیفه‌ته‌كانی شێوه و تێبینی ئه‌م نموونه‌یه بكه،
بڕوانه كتێبی خه‌یاڵی زانستی و فه‌نتازیا له ئه‌مریكادا لێره.
ناردنی به‌رهه‌مه‌كان به‌هۆی وهكیلێك: باشتر وایه له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه بێت! تكایه یه‌كه‌مجار ده‌رباه‌ری ئه‌وه پرسیار بكه به ئیمه‌یڵێك بۆ سه‌رنووسه‌ر “فایزه سلطان” بۆ ئه‌م ئیمیڵه:
ده‌بێ ئیمه‌یڵه‌كه كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی تیادا هه‌بێت و بریتی بێت له یه‌ك تا سێ به‌ند و له‌نێو خودی ئیمه‌یڵه‌كه دا بێت. {نه‌ك له نێو هاوپێچ}.