خانه‌ی سافی شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه تاكه خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه له باكووری ڕۆژئاوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دا، كه تایبه‌ته به وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاری وێژه‌یی و داهێنه‌ر و كتێبی ڕۆشنبیریی گشتی، به‌وه‌ش پێداویستیه‌كانی ملیۆنه‌ها كه‌سی ئه‌مریكی پڕده‌كاته‌وه له‌وانه‌ی كه ده‌یان ساڵه ده‌گڕێن بۆ ده‌روازه‌یه‌ك به‌هۆیه‌وه بچنه نێو جیهانی دڵڕفێنی ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی و كوردیه‌وه.
خانه‌ی سافی به هه‌وڵی ژنه شاعیری عیراقی ئه‌مریكی فایزه سوڵتان وه‌رگێڕی عه‌ربی و كوردی و سه‌رۆكی ته‌نفیزی كۆمپانیای Translation4all,INC دامه‌زراوه. پهڕۆشیی خاتوو فایزه سوڵتان بۆ كتێب و وه‌رگێڕان هۆكار و پاڵنه‌ری بوو بۆ دامه‌زراندنی خانه‌ی سافی بۆ بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردن وه‌كو هه‌وڵدانێك بۆ ئاسانكردنی په‌یوه‌ندی نێوان داهێنه‌ران و بیرمه‌ندانی عه‌ره‌ب و كورد له لایه‌كه‌وه و نێوان داهێنه‌ران و بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوا له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و نووسه‌ره عه‌ره‌ب و كوردانه كه خاوه‌نی بیری پرشنگدارن به‌ڵام ناتوانن ده‌نگی خۆیان به ڕۆژئاوادا بگه‌یه‌نن، نه‌ك له‌به‌ر نه‌بوونی ڕه‌سه‌نایه‌تی و ناوه‌ڕۆكیان، به‌ڵكو به‌هۆی به‌ربه‌ستی جوگرافی.
